“شێخ هاروون بۆ سحرو جادوو بە گرنتی” دەستگیر کرا



بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز کەسێکی فێلبازی بە ناوی(شێخ هاروون)دەستگیرکرد.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز بڵاویکردەوە، کەسێکی فێلباز بەناوی (سحرو جادووی شێخ هاروون بەگرنتی ) لە سنووری ڕواندز دەسگیر دەکەن،  کە بە ناوی سحرو نوشتەو جادوو فێل هاتۆتە ناوچەکە و هاووڵاتیانی فریوداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  لەلایەن کارمەندانی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە چاودێریکردنی وورد لە رێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١ ئەو کەسە فێڵبازە بەناوی (ن. ع.س) دەستگیر بکەن.

لەبڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، دوایی دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارە دەست بەلێکۆلینەوەیەکی وورد کرا تۆمەتبار دانی بەوە دانا کەخۆی کردووە بە شێخ، ئەکاوەنتی لەتۆرە کۆمەلایەتیەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاروون )داناوە ماوەی نزیکەی دوو سالە فێڵ لە خەڵك دەکات. بەپێی بلاوکراوەکە، ئەوکەسە لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە بەناوی سحرو جادوو ودروست کردنی پەیوەندی لەگەل ئافرەتان فێڵی لەزۆر خەڵك لە شارە جیا جیا کانی هەرێمی کوردستان کردووە.

هەر لە بلاوکراوەکەدا ئەوەشخراوەتەروو، ووتەی بەشێك لەوکەسانە وەرگیراوە کەفێڵیان لێ کراوە، بۆیە رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی، و هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت خۆیان بپارێزن لەو ئەکاوەنت و سناپ چات و تیک تۆکی بە ناوی نوشتەو سحر و جادوو .

هەرێم و عێراق پێکەوە دەچنە جنێف
پێشت هەرێم و عێراق پێکەوە دەچنە جنێف
خۆپیشاندانی وانەبێژان دەستپێدەکاتەوە
دواتر خۆپیشاندانی وانەبێژان دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار