هاتووچۆ لە دەروازەیەکی هەرێم ڕاگیرا



دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕاگرتنی گەشتی پاس و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و گەشتییارانی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگرت.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە بلاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە،  ئەوانەی دەیانەوێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، ئاگادارتان دەکەینەوە لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسین و گرتنەبەری رێکارەکان ، هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی( ١٥ ) ڕۆژ رادەگیرێت تاکۆتایی هاتنی پرۆسەی هاتووچووی زیارەتکارانی ئیرانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەپەنا ڕاگرتنی هاتووچۆی پاس و ئۆتۆمبێل، هاتن و چوونی گەشتیاران بە پیادە و بێ سەیارە بە شێوەی (۲٤) کاتژمێری و بە شەو و رۆژ کراوەیە و ئاساییە.

چەند تێبینیەک لەسەر جیاوازی هەرێم و بەغدا ئاشکرا کرا
پێشت چەند تێبینیەک لەسەر جیاوازی هەرێم و بەغدا ئاشکرا کرا
تەیف سامی پەیامێكی جیاوازی بڵاوكردەوە
دواتر تەیف سامی پەیامێكی جیاوازی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار