خوێندنی باڵا چەند ڕێنماییەكی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكردەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، مەرج و پێوەرەكانی گواستنەوەی خوێندكارانی لە نێوان زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان بڵاوكردەوە ڕایدەگەیەنێت، مەرجە لاری نەبونی هەردوو زانكۆ/پەیمانگا بەدەستبهێنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە گشتاندنێكدا، كە دوێنێ‌ 6ی 8ی 2024 بە واژۆی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا دەریكردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، یەكێك لە مەرجەكانی گواستنەوەی خوێندكار؛ گواستنەوە تەنها دوای قۆناغی یەكەم دەبێت و دەبێت خوێندكار مەرجی لارینەبونی هەردوو زانكۆ/پەیمانگا بەدەستبهێنێت، هەروەها پێویستە فەرمانی كۆتایی وەرگرتن لەناو نووسراوی خوێندكاردا هەبێت، كە داوای گواستنەوەی كردووە.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، پڕۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران لە (7- 8- 2024 دەستپێدەكات تاوەكو 12- 9- 2024) دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گواستنەوە و میوانداریكردن لە زانكۆ تایبەتەكان بۆ حكومییەكان ڕێگاپێدراو نییە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە هەمان بەش و پسپۆڕی، بەمەرجی بەدەستهێنانی لارینەبوون ڕێگاپێدراوە، هاوكات بۆ گواستنەوە لەناوەوە و دەرەوەی عێراق و هەرێم پێویستە ڕەچاوی رێنماییەكانی زانكۆ حكومەییەكان بكرێت.

دەقی گشتاندنەكە:

شاندێكی عێراق دەگاتە هەولێر و سلێمانی
پێشت شاندێكی عێراق دەگاتە هەولێر و سلێمانی
هه‌وایه‌كی گه‌رمی 50 پلەیی هەرێم دەگریتەوە
دواتر هه‌وایه‌كی گه‌رمی 50 پلەیی هەرێم دەگریتەوە
پەیوەندیدار