سامسۆنگ گۆڕانکاری لە جیهانی ئۆتۆمبێل دەکات



ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاویان کردووەتەوە، سامسۆنگ پاتری ئۆتۆمبێلی دروست کردووە کە لە ماوەی نۆ خولەکدا شەحن دەبێتەوە، بەمەش گۆڕانکاریی لە جیهانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی SamMobile، پسپۆڕانی کۆمپانیای Samsung SDI توانیویانە جۆرێک لە پاتری ئۆتۆمبێل بە تایبەتمەندی بێوێنە دروست بکەن، کە دەتوانێت ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بۆ مەودای 600 میل یان 950 کیلۆمەتر شەحنبکاتەوە.

سامسۆنگ بە فەرمی هەموو تایبەتمەندییەکانی ئەم پاتریانەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پاتریەکە تەنها لە ماوەی ٩ خولەکدا دەتوانرێت بە تەواوی بارگاوی بکرێتەوە و تەمەنی زیاتر لە ٢٠ ساڵ دەبێت، لە داهاتوودا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی تایبەت و بازرگانی گونجاو دەبێت.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، سامسۆنگ نموونەی سەرەتایی پاترییە نوێیەکانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی هیۆندا و جەنەراڵ مۆتۆرز تاقیکردۆتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتەکانی ئەم پاترییانە، پێشبینی دەکرێت لە کاتی خستنەبازاڕی لە ساڵی ٢٠٢٧دا نرخەکانیان گران بن، بۆیە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە کارەباییە پێشەنگەکاندا بەکاردەهێنرێن.

سامسۆنگ بەردەوام کاردەکات بۆ پەرەپێدانی هەموو شتێکی نوێ لە جیهانی ئەلیکترۆنیاتدا، پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا ئەم ئەلیکترۆنیاتانە بەکاربهێنرێت بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

سێ بوومەلەرزە باشووری تورکیایان هەژاند
پێشت سێ بوومەلەرزە باشووری تورکیایان هەژاند
“سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە”
دواتر “سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە”
پەیوەندیدار