دوو بەرپرسی پێشووی بانکی ڕەشید سزای زیندانییان بۆدەرچوو



دەستەی دەستپاکی عێراق بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دوو بەرپرسی پێشووی بانکی ڕەشید لە کەرکوک دەرکرد.
دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویكردۆتەوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای هەریەك لە بەڕێوەبەرانی پێشوی بانكی رەشید لە كەركوك و بەڕێوەبەری هۆبەی پرۆسە بانكییەكانی داوە بەهۆی خەرجكردنی بڕێك پارە بە وەدیعە بە یەكێك لە كۆمپانیا بازرگانییەكان.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێدانی ئەو پارەیە بە وەدیعە لەکاتێکدایە لە گرێبەستی نێوان ئەوان و سكاڵاكارەكاندا بڕگەی گەڕاندنەوەیی و پابەندبون بە گرێبەستی تیادا نییە و ئەو كارەش بە ئارەزوومەندانە كراوە.
ڕوونیشیکردۆتەوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك دوای وردبونەوە لەو بەڵگانەی خراونەتەڕو هەروەها بەپێی وتەی شاهیدەكان و لیژنەی لێكۆڵینەوە، بەڵگەکان بڕواپێهێنەربون تاكو دادگاكە بڕیاری سزادانەكەیان دەربكات.

جەختیشێ کردۆتەوە، دادگاكە سزای 6 ساڵ زیندانیكردنی بە پاشەملە( غیاب ) بەسەر هەردوو تۆمەتباردا سەپاند، هەروەها بڕیاریشیدا دەست بەسەر ماڵی گوازراوە و نەگوازراوەیاندا بگیرێت، و قەدەغەی گەشتكردنیشیان لەسەر دابنرێت تا نەتوانن بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبێن.

توێژێک لە ڕاگرتنی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت توێژێک لە ڕاگرتنی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەكەوێت
دواتر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەكەوێت
پەیوەندیدار