کامالا هاریس بە فەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان



دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی دیموکراتەکان، کامالا هاریس بە فەرمی بووە کاندیدی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

پارتی دیموکراتەکان ئەنجامی دەنگدانە ناوخۆییەکانی حزبەکەی بڵاوکردەوە کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ڕێی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدرا و تا ئێوارەی دوێنێ بەردەوام بوو، ئەنجامی دەنگدانەکە دەریخست کە کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە کاندیدی دیموکراتەکان و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ڕکابەریی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکاندا دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، هاریس بە فەرمی قبوڵکردنی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕابگەیەنێت.

دوو هەفتە لەمەوبەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی  ڕایگەیاند کە لەخۆ کاندیدکردن بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی دەکشێتەوە و پشتیوانیشی بۆ کامالای جێگری دەربڕی.

بە پێی نوێترین ڕاپرسی، کامالا هاریس بە چەند خاڵێکی کەم لە پێش دۆناڵد ترەمپەوەیە، بەڵام زۆربەری ڕاپرسییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی لەسەر ئاستی ئەمریکا بە گشتی و ئەو ویلایەتانەی کە خۆیان یەکلانەکردووەتەوە، دەنگەکانیان یەکسانە.

 

ملیارێک و 148 ملیۆن بۆ 9 پۆژەی سلێمانی خەرج دەکرێت
پێشت ملیارێک و 148 ملیۆن بۆ 9 پۆژەی سلێمانی خەرج دەکرێت
دەستەی دادوەریی عێراق، “تەڤگەری ئازادی” هەڵوەشاندەوە
دواتر دەستەی دادوەریی عێراق، “تەڤگەری ئازادی” هەڵوەشاندەوە
پەیوەندیدار