بارزانی: چەند هێزێکی نایاسایی ڕێگرن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال



 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنن، ناوچەکە بەرگەی گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر ناگرێت و پێویستی بە سەقامگیری و ئاسایش هەیە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 5ی ئابی 2024، لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە ستیڤن هیتچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا باس لە دواین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی کرا، بیروڕا لە بارەی هەنگاوەکانی چارەسەر و هێورکردنەوەی دۆخەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە ناوچەکە بەرگەی گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر ناگرێت و پێویستی بە سەقامگیری و ئاسایش هەیە.

پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و دەرئەنجامی دوایین سەردانی بارزانی بۆ بەغدا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و باڵیۆز و نێردەی وڵاتان لە عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، بارودۆخی شنگال و پێویستی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەکە و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال خرانە بەر باس، لای خۆیەوە بارزانی باسی لەو هەوڵ و قوربانیدانە کرد، کە لە پێناو ئازادکردنی شنگال و شکاندنی تیرۆریستان دراون.

وتیشی، “بەداخەوە ئێستا چەند هێزێکی نایاسایی لەوێن کە ڕێگرن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ سەر ماڵ و موڵکی خۆیان”.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا وڵاتەکەی بەجێهێشت
دواتر سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا وڵاتەکەی بەجێهێشت
پەیوەندیدار