قایمقامیەتی هەولێر لەبەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی یانەیەكی شەوانەی داخست



 

لیژنەكانی سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ئەو یانەی شەوانەیان داخست كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا مێردمنداڵێك پارە بەسەر سەماكارەكاندا هەڵدەدات.

لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دواییدا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە كە تیاییدا لە یەكێك لە یانە شەوانەكان، مێردمنداڵێك پارە بەسەر سەماكارەكان ھەڵدەدات، ئەمەش لەگەڵ بڵابوونەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ناڕەزایی ھاووڵاتییانی لێكەوتەوە.

هەر لەو بارەیەوە عەمید غالب عەتیە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵایەتی عێراق بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندووە: “ئەو منداڵەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا لە یانەیەكی شەوانە دەركەوتووە و پارە ھەڵدەدات، لە یەكێك لە یانە شەوانەكانی ھەولێرە و منداڵەكەش لە نەتەوەی عەرەبە و لەو شارە دەژی”.

لە دوای زیادبوونی ڕووبەری ناڕەزاییەكان، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لیژنەكانی سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ئەو یانەی شەوانەیان داخست كە گرتە ڤیدیۆكەی تێدا تۆمار كرابوو.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، لە پاش داخستنیشی شوێنەكە، رێكارە یاساییەكان بەرامبەر بە خاوەنی یانەكە دەگیرێتەبەر، بەهۆی دیمەنەكە و بوونی مێردمنداڵێك لەو شوێنە و ئەو جۆرە ھەڵسوكەوتە كە پێچەوانەی مافی منداڵە، دەزگا ئەمنییەكان خەریكی دۆزینەوەی خێزانی منداڵەكەن و لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

ڕاپۆرتێك دەربارەی شەپۆلی نوێی بەفر و باران بڵاودەكرێتەوە
پێشت ڕاپۆرتێك دەربارەی شەپۆلی نوێی بەفر و باران بڵاودەكرێتەوە
بەپێی چەند پێوەرێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
دواتر بەپێی چەند پێوەرێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار