ڕاپۆرتێك دەربارەی شەپۆلی نوێی بەفر و باران بڵاودەكرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتێكی شارەزایەكی كەشناسی، بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای سوور، لە سبەینێوە باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت و دەشڵێت: “كاریگەری لەسەر هەولێر و دهۆك لاوازترە”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک لەدەریای سوورەوە بۆ ناوچەکانمان پێشبینی دەکەین لە نیوەڕۆی سبەی چوار شەممە ٤ی ١ی ٢٠٢٣ بارانبارین لەناوچەکانمان دەست پێبکات و سەرەتاش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی گەرمیان دەبێت و بەتێپەڕبوونی کات و لە درەنگانی ئێوارەدا فراوان دەبێت بەرەو ناوچەکانی کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە پاشان بەشێوەی لاوازتر دەگاتە سنوری هەولێر و دهۆک.

ڕوونیشی كردەوە، بەشێوەی ناوبەناو ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ باش هەیە لەدرەنگانی شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە لەگەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی و هەندێک جاریش کەش ئاساییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردەوە و نزمبونی پلەی گەرما بەڕێژەی ٤ بۆ ٦ پلەی سیلیزی لە شەوی چوار شەممەوە ئەگەری بەفربارین هەیە لەتەواوی ناوچە شاخاوییەکان و ئەو گوندانەی نزیکن لە چیاکان و بەرزیان ١٥٥٠ مەترە لەسەر ئاستی ڕوی دەریا.

وتیشی، “کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی هەینی بەردەوامە و دواتر کۆتایی پێدێت و لە ٧ی مانگەوە بڕێک هەور لەدەریای ناوەڕاست داخلی هەرێم دەبێت و ئەگەری بەفر و باران هەیە”.

 

لیستی خانەوادە دەوڵەمەندە عەرەبییەكان بڵاودەكرێتەوە
پێشت لیستی خانەوادە دەوڵەمەندە عەرەبییەكان بڵاودەكرێتەوە
قایمقامیەتی هەولێر لەبەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی یانەیەكی شەوانەی داخست
دواتر قایمقامیەتی هەولێر لەبەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی یانەیەكی شەوانەی داخست
ەیوەندیدار