سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا وڵاتەکەی بەجێهێشت



سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا دەستی لەکارکێشایەوە و وڵاتەکەشی بەجێهێشت، فەرماندەی سوپاش ڕایگەیاند، حکومەتی ڕاگوزەر پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، خۆپیشاندەرانی بەنگلادیش شێخ حەسینە وەجید سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان ناچارکرد، دەست لەکاربکێشێتەوە و پاشان بەرەو هندستان هەڵات.

لایخۆشیەوە جەنەراڵ واکەر ئوز زامان، فەرماندەی سوپای بەنگلادیش پاش ئەوەی شێخ حەسینە هەڵات، ڕایگەیاند، حکومەتێکی ڕاگوزەر لە وڵاتدا دادەمەزرێنێت و ئەگەر خۆپیشاندان و ڕووداوەکانی توندوتیژی لە وڵاتدا ڕابوەستن، ئەوا پێویست بە ئیدارەی سەربازی نابێت.

فەرماندەی سوپای بەنگلادیش بەڵێنی دا بە لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەران لە ڕووداوەکانی توندوتیژیی وڵاتەکەدا و، ڕایگەیاند: “دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەسوود لەگەڵ تەواوی پارتە سیاسییەکاندا بڕیارماندا بە پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاگوزەر. بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە لەگەڵ سەرۆک کۆمار، محەمەد شەهابودین کۆدەبینەوە”.

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێک خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەنگلادیشی گرتووەتەوە و کە توندوتیژی لێکەوتەوە و بە هۆیەوە سەدان کەس بوونە قوربانی.

بارزانی: چەند هێزێکی نایاسایی ڕێگرن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
پێشت بارزانی: چەند هێزێکی نایاسایی ڕێگرن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
مەرجەکانی سەلامەتی لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران دابیندەکرێت
دواتر مەرجەکانی سەلامەتی لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران دابیندەکرێت
پەیوەندیدار