کێشەی کارەباکەی ئاوی سلێمانی چارەسەر کرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای پرۆژەی ئاوی دوکانی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان و هۆبەی وێستگەكان بە هاوكاری هۆبەی ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، كێشەی هێڵی 33 كەی ڤی دوكان – پڕۆژەی ئاویان چارەسەرکرد و کارەبایان بۆ پرۆژەی ئاوی سلێمانی گێڕایەوە.

دوێنێ شەو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بڕانی چەند جارەی کارەبا لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاو، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بە تایبەت گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دابەشکردنی ئاو دوا دەکەوێت.

ڕاشیگەیاند، هیوادارین بەزووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بێت و ئاو بگەیەنینەوە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لەم وەرزی گەرمایە تووشی کەم ئاوی نەبن.

دوو کەس بەتۆمەتی سووتاندنی 250 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکران
پێشت دوو کەس بەتۆمەتی سووتاندنی 250 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکران
لە مانگێکدا 770 زیندانی لە عێراق ئازادکراون
دواتر لە مانگێکدا 770 زیندانی لە عێراق ئازادکراون
پەیوەندیدار