وەزیری دارایی:بانکی TBI وەڵامی پەیوەندییەکانمان نادەنەوە



وەزیری دارایی هەرێم نووسراوێکی پر لە گلەیی ئاڕاستەی بانکی TBI دەکات و دەڵێت” لە سێ مانگی رابردوودا TBI تەنیا وەڵامی یەک نامەی ئەلیکترۆنیی داوەتەوە”.

بەپێی هەواڵێکی میدیای سەر بە پارتی، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ، رۆژی 22-07- 2024نووسراوێکی ئاڕاستەی بانکی TBI کردووە و تێدا گلەیی و ناڕەزایەتی لە سستی کارەکانیان دەربارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە خستۆتەڕوو.

لە نووسراوەکەدا وەزیری دارایی چەند خاڵێکی خستۆتەڕوو:

یەکەمبانکی عێراقی بۆ بازرگانی دیدگایەکی پێویستی نییە لەبارەی بەشداربووان و دانانی ئامێری ئەی تی ئێمەکانی، زیاتر لە هەشت هەزار کەس ئەو بانکەی دیاری کردووە، بۆ ئەوەی مووچەکانیان تێدا بەجێ بکەن، دەبووایە بانکەکە هەشت ئامێری نوێ لە هەرێمی کوردستان دابنێ بۆ خزمەتکردنی بەشداربووەکانی، بەڵام سێ مانگ تێپەڕیوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکی لە بانکەکە بەدەست نەگەیشتووە، هیچ بەرچاوڕوونییەکی لەبارەی ژمارەی ئامێرەکان و شوێنەکانیان نییە و تادێت سکاڵای هاونیشتمانیش لە دژی خزمەتگوزاریی بانکەکە زیاد دەکات.

دووەمتێبینمان کردووە دروستکردنی هەژماری بانکی و خشتەی رادەستکردنی کارتەکان زۆر دوادەکەوێ، هەندێک کات دوو مانگ دەخایەنێ. بانکەکە گرفتارە بەدەست دواکەوتنی زۆری کارتەکان بە تیمی هەژماری من. لە 16 ئایاری 2024 دا، 368 بەشداربوو و لە 23 ئایاری 2024 دا 453 بەشداربوو زانیارییەکان لەلایەن تیمی ژماری منەوە دراوەتە بانکی عێراقیی بۆ بازرگانی، لە 15ی تەمموزی 2024 تیمی بانکەکە زانیاریی هەژمارەکانیان ناردووە. لە کۆی 821 کارت، 802 کارت لەلایەن بانکی عێراقیی بۆ بازرگانی رادەستی تیمی هەژماری من کراونەتەوە. کە 116 کارت لە 4 ئایار و 689 کارتی دیکە لە 9 ئایار رادەست کراونەتەوە.

هەروەها لە 30 ئایاری 2023 دا 2557 بەشداربوو. لە چواری حوزەیرانی 2024دا 539 بەشداربوو، لە 13ی حوزیرانی 2024دا ، 653 بەشداربوو، لە 28ی تەممووزی 2024 دا، 710 بەشداربوو زانیارییەکان لەلایەن تیمی ژماری منەوە دراونەتەوە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی. بە گشتی لە کۆی چوار هەزار و 459 کارت، چوار هەزار و 389 کارت-یان لە 18ی تەممووزی 2024 رادەست کراونەتەوە.

لە 5ی تەممووزی 2024، هەزار و 371 بەشداربوو. لە 13ی تەمموزی 2014دا، 162 بەشداربوو لە 20 تەمموزی 2024دا، هەزار و 223 بەشداربوو زانیارییەکانیان لەلایەن تیمی هەژماری منەوە دراونەتەوە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، بەڵام تائێستا کارەکانیان رادەست نەکراوەتەوە.

لە کۆی ئەو هەشت هەزار و 36 بەشداربووەی زانیارییەکانیان بۆ بانکەکە نێردراوە، پێنج هەزار و 194یان کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە.

سێیەم: بانکەکە تائێستا گرێبەستی هاوبەشی (گرێبەستی پڕۆژەی هەژماری من)ی واژۆ نەکردووە، کە لە 7ی تەممووزی 2024 لەگەڵ بانکەکە کراوە، ئەم دواکەوتنە نادڵنیایی  و ئاستەنگ لە بەردەم ئامانجە هاوبەشەکانمان دروست دەکات. لە گرێبەستەکەدا رۆڵ، ئەرک و مافی هەر لایەنێک روون کراوەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە هەموو بانکە بەشداربووەکان لە دەستپێشخەری هەژماری من گرێبەستەکەیان واژۆ کردووە.

چوارەم: بانکەکە وەڵامی نووسراوی ئێمەی نەداوەتەوە، لەبارەی داواکارییەکانی تایبەت بە زانیاریی (RFI) کە لە 29ی نیسانی 2024 کراوە، لەگەڵ ئەوەی بانکەکە بەشداربووە لە کۆپی تەواونەکراو لە 21ی ئایاردا، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی بەدواداچوونەکانیان بەدەست نەگەیشتووە، لەکاتێکدا ئەو زانیارییانە گرنگن بۆ تێگەیشتن لە توانای بانکەکە لە خزمەتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

پێنجەم: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، بەپێی پێویست وەڵامی تەلەفۆن و نامەی ئەلکیترۆنیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناداتەوە. بەجێکردنی مووچەی کەرتی گشتی پێویستی بە خاڵێکی پەیوەندیی تەرخانکراو هەیە بۆ ئەوەی لەو رێگەوە بە خێرایی وەڵامی پێویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بداتەوە، ئەوەش کارێکی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پڕۆژەکە. لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بانکی عێراقی بۆ بازرگانی تەنیا وەڵامی یەک نامەی ئەلیکترۆنیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی فەرامۆش کردووە.

ئاوات شێخ جەناب دەڵێت، لەو سۆنگەیەوە، هانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی دەدەن دەستبەجێ رێکار بگرێتەبەر کە هاوڕێک بێت لەگەڵ خشتەکانی کاتی پڕۆژەکە و پابەندبوونەکانی، و داوا لە سەرۆکی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی و تیمەکەی دەکەین، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری و تیمی هەژماری من لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و تیمی خۆجێی بانکی عێراقی بازرگانی تاوەکو کارەکان بەرەو پێشەوە بڕۆن

بارزانی لەگەڵ عەرەب و توركمانی كەركوك كۆبووەوە
پێشت بارزانی لەگەڵ عەرەب و توركمانی كەركوك كۆبووەوە
بانكی ناوەندی دۆلار بە 132 هەزار بە خەڵكی هەرێم دەدات
دواتر بانكی ناوەندی دۆلار بە 132 هەزار بە خەڵكی هەرێم دەدات
پەیوەندیدار