دوای نزمبوونەوەی پلەی گەرما، جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی هەرێم نزم بێتەوە، بەڵام سبەینێ لەگەڵ خۆڵباریندا گەرما 1-2 پلە بەرزبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵەهەور لە ناوچەکانی باکووری هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بێجگە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم کە 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم و گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 41

دهۆک : 43

کەرکووک : 45

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :44

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 31

گەرمیان : 46

بایدن بۆ ناتانیاهۆ: واز لە فریودانم بێنە
پێشت بایدن بۆ ناتانیاهۆ: واز لە فریودانم بێنە
وڵاتان، داوا لە هاووڵاتیانیان دەکەن لوبنان بەجێبهێڵن
دواتر وڵاتان، داوا لە هاووڵاتیانیان دەکەن لوبنان بەجێبهێڵن
پەیوەندیدار