سێ گەورە کۆمپانیای ئەمریکی پشتیوانییان بۆ کامالا هاریس ڕاگەیاند



سێ گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆژیا دەست بە هەڵمەتێک دەکەن بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا بە فەرمی بکرێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

دوای ئەوەی زیاتر لە 100 خاوەن گەورە کۆمپانیای ئەمریکا بڕیاریاندا دەنگ بە کامالا هاریس، کاندیدی چاوەڕوانکراوی دیموکراتەکان بدەن، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی “گوگڵ، نێتفلێکس و ئۆپن ئەی ئای”یش چوونە پاڵیان و پێکەوە میوانداری هەڵمەتێک دەکەن بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی بۆ هاریس.

هەڵمەتەکە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “بزنس ئینسایدەر”، بلیتی بەشداریکردن لە 500 دۆلارەوە دەستپێدەکات و نرخی بلیتە تایبەتەکانیش دەگاتە شەش هەزار و 600 دۆلار.

مانگی ڕابردوو کامالا هاریس توانی 310 ملیۆن دۆلار بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکانی کۆبکاتەوە و تا ئێستا بە گشتی 377 ملیۆن دۆلاری کۆکردووتەوە.

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 7 دیاریكرا
پێشت نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 7 دیاریكرا
ئەنچیلۆتی هۆکاری شکستهێنانی هازارد لە یانە شاهانەکە ئاشکرا دەکات
دواتر ئەنچیلۆتی هۆکاری شکستهێنانی هازارد لە یانە شاهانەکە ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار