75 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران



لە پارێزگەی موغڵای ڕۆژئاوای تورکیا 75 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە 14یان منداڵ بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسایشی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند لە دوو هەڵمەتی جیادا 61 کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچای سەر بە پارێزگەی موغڵا ڕزگارکرد کە لەسەر دوو بەلەمی چووپ بوون.

ڕوونیشیکردەوە لە نێو کۆچبەرەکاندا 13یان منداڵ بوون و سەرجەمیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ کران.

هەر لە موغڵا 14 کۆچبەری دیکەی نایاسایی دیکە دەستگیرکران کە یەکێکیان منداڵ بووە، بەڵام ڕەگەزنامەی هیچکام لە کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.

واشنتۆن و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن سبەینێ ئێران هێرش بکات
پێشت واشنتۆن و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن سبەینێ ئێران هێرش بکات
مەزەندە دەکرێت لە “دزیی سەدە”دا نزیکەی 11 ترلیۆن دینار دزرابێت
دواتر مەزەندە دەکرێت لە “دزیی سەدە”دا نزیکەی 11 ترلیۆن دینار دزرابێت
پەیوەندیدار