ڕووسیا هەڕەشە لە یوتیوب دەکات



وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا یوتیوبی تۆمەتبار کرد بەوەی، کە لەسەر داوای ئەمریکا سانسۆری ناوەڕۆک و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان دەکات، هۆشداریشیدا کە لە دژی بەرنامەکە ڕێکار دەگرێتەبەر.

ڕووسیا یوتیوبی بە سانسۆرکردنی ناوەڕۆکەکانی لەسەر داوای واشنتۆن تۆمەتبار کرد.

ڕووسیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕەخنەی لە گوگڵ گرتووە کە خاوەنی یوتیوبە، بەهۆی داخستنی کەناڵەکانی میدیا و کەسایەتییە گشتیەکانی ڕووسیا و لانەبردنی ناوەڕۆکێک کە لە دژی مۆسکۆ بڵاودەکرێتەوە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “زۆر هۆکاری گرنگ دەبینین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن بەرامبەر بە ئەپڵیکەیشنی یوتیوب”.

زاخارۆڤا دەڵێت: “بێڕێزیکردن بە یاسا و سانسۆری سیاسی وەک نۆرمێک دەمێنێتەوە بۆ ئیدارەی یوتیوب کە لەلایەن واشنتۆنەوە کۆنترۆڵکراوە.”

تۆمەتبارکردنی یوتیوب بە لابردنی سیستماتیکی ناوەڕۆکی ڕووسی، بە هەوڵێک دادەنرێت بۆ بێبەشکردنی جیهان لە سەرچاوەی زانیاری ڕووسی.

هاوکات تا ئێستا گووگڵ وەڵامی تۆمەتەکانی ڕووسیای نەداوەتەوە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

وتەبێژی یوتیوب پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ماڵپەڕەکە ئاگاداری ئەو هەواڵانەن کە باس لەوە دەکەن هەندێک کەس ناتوانن بچنە ناو یوتیوب لە ڕووسیا.

مەزەندە دەکرێت لە “دزیی سەدە”دا نزیکەی 11 ترلیۆن دینار دزرابێت
پێشت مەزەندە دەکرێت لە “دزیی سەدە”دا نزیکەی 11 ترلیۆن دینار دزرابێت
چەند شوێنێکی تر لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن
دواتر چەند شوێنێکی تر لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن
پەیوەندیدار