چەند شوێنێکی تر لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن



سەرۆکایەتی شآرەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی رێکارەکانی تاپۆکردنی باوەگێڵدی و سەردارئاوا و دارتووی نەزەر و کەنەکەوەی خان تەواوبوون و تاپۆکردنی مەلاداودیش بەرەو کۆتایی دەڕوات،

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەو گوندانە حەوت گوندی تر بڕیاری تاپۆیان بۆ دەرچووەو  لەم هەفتەیەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەپێی یاسای (ژمارە 3 ساڵی 2019 هەموارکراو).

ناوچەکان بیتین لە:

1- گوندی کۆڵەبی.

2- گوندی داربەڕووڵە.

3- گوندی کانی پان.

4- گوندی کانی سەفەر.

5- گوندی کەڵەوانان.

6- گوندی جێشانە.

7- گوندی باڵچوخ.

شارەوانی ڕوونیشدەکاتەوە، ئەو کەسانەی لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە با ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن، و ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نوسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی سەر بە شارەوانییەکەتان بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان.

جەختیشدەکاتەوە زۆرینەی هەرە زۆری ئەو خانووانە بە رێژەی 5%ی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێت، واتە بەهای بینای خانووەکە ئەژمارناکەین.

شارەوانی دەشڵێت، یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێ و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە رەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە.

تێبینی:

گوندی داربەڕووڵە لە 29 گوندەکەیە کە حەرەمەکانیان فراوانکراوە، بۆیە ئەم بانگەوازە تەنها خانووەکانی دەرەوەی حەرەمی کادسترۆی ئەو گوندە دەگرێتەوە چونکە ناو حەرەمی کادسترۆی گوندەکە بە یاسای (ژمارە 12 ساڵی 2012) تاپۆ دەکرێت.

ڕووسیا هەڕەشە لە یوتیوب دەکات
پێشت ڕووسیا هەڕەشە لە یوتیوب دەکات
پێویستیت بە کارەبا نابێت بۆ بارگاویکردنی مۆبایل!چۆن؟
دواتر پێویستیت بە کارەبا نابێت بۆ بارگاویکردنی مۆبایل!چۆن؟
پەیوەندیدار