پێویستیت بە کارەبا نابێت بۆ بارگاویکردنی مۆبایل!چۆن؟



زانایانی زانکۆی پترسبۆرگ بۆ زانستە تەکنەلۆژییەکان لە شاری پترسبۆرگ یەکەم نانۆمۆلیدەی تریبۆئێلکتریکییان دروستکرد کە وزەی لێخشاندنی میکانیکی دەگۆڕێت بۆ کارەبا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئیزڤێستیا” داهێنەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئامێرە تا ١٧٠ ڤۆڵت بەرهەم دەهێنێت کە نزیکەی دوو هێندەی تواناکانی هاوتاکانیەتی.

پرۆفیسۆر ئۆلێگ تۆلچکۆ دەڵێت: “جگە لە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی کارلێکی کارۆموگناتیسیەوە، ئامێرەکە لە ڕێگەی بەرکەوتنەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت و بەم جۆرە پێویستت بە کارەبای تر نییە”.

دروستبوونی کارەبا بەشێوەی لێخشاندن کاتێک دروستدەبێت کە دوو مادەی جیاواز بەرکەوتنیان هەبێت، لەگەڵ هەمان ژمارەی بارگەی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر ڕووکارەکانیان دروست دەبن، بەشێوەیە گەردەکان دەبنە هۆی دروستبوونی کارەبا.

چەند شوێنێکی تر لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن
پێشت چەند شوێنێکی تر لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن
تەرمی مێردمنداڵەکەی خەبات دۆزرایەوە
دواتر تەرمی مێردمنداڵەکەی خەبات دۆزرایەوە
پەیوەندیدار