بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە هیندستان ٣٥٨ کەس بوونە قوربانی



ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕۆچوونی زەوی گەیشتە ٣٥٨ کوژراو و سەدان کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوون.

ڕۆژنامەی “ئیندیا تودەی” ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، لە ناوچەی وایاناد لە ویلایەتی کیرالا لەئەنجامی ڕۆجوونی زەوییەوە ٣٥٨ کەس بونە قوربانی، و تیمەکانیش بە پیادە و بەکارهێنانی ئامێری دۆزینەوەی گەرمی لەش بەدوای بێسەروشوێنبوواندا دەگەڕێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی پێنجەمی گەڕنەکاندا تا ئێستا زیاتر لە 200 کەس بێسەروشوێنن، هاوکات دەیان تیمی خۆبەخش و کۆمپانیای فراگوزاری و تیمەکانی پۆلیس و یەکە خزمەتگوزاریەکان بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە.

پێشتریش لەسەر پلاتفۆرمی “X”، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارێندرا مودی، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست، کە بەشێکی زۆریان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، جەختیشی لەوە کردەوە هەموو هاوکارییەکی پێویست ئامادەیە و پێشکەش دەکرێت.

ئەمریکا و بەریتانیا داوا لەهاووڵاتییانیان دەکەن لوبنان جێ بهێڵن
پێشت ئەمریکا و بەریتانیا داوا لەهاووڵاتییانیان دەکەن لوبنان جێ بهێڵن
گەنجێکی کورد لە ڕوسیا خەڵاتكرا
دواتر گەنجێکی کورد لە ڕوسیا خەڵاتكرا
پەیوەندیدار