سلێمانی: شاندی ئەمنی عێراق و ئێرانی کۆکردەوە



ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی ئەمنی بەرپرس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژە بەوەدەکات، بەسەرپەرشتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لیژنەی ئەمنیی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەردەوام بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانە دێت کە لە ڕێککەوتنی ئەمنی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە”.

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە
دواتر ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە
پەیوەندیدار