سعودیە، نرخی بلیتی ئامادەبوون لە ئاهەنگی پێشكەشكردنی ڕۆناڵدۆ



یانەی نەسری سعودیە لەماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا بلیتی ئامادەبوونی ئاهەنگی پێشكەشكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی خستەڕوو كە لەماوەی گواستنەوەكانی زستانەی ئەمساڵدا چووە ڕیزی یانە سعودیەكە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نەسر ڕایگەیاند، بلیتی ئامادەبوون لەو بۆنە چاوەڕوانكراوە كە عاشقانی یانە سعودیەكە لەنێو وڵاتدا بەجۆشەوە تێیدەڕوانن، لەئێستادا بە نرخی ١٥ ڕیاڵ بەردەستە.

نەسر دەڵێت، داهاتی ئاهەنگی پێشكەشكردنی ڕۆناڵدۆ بۆ بەرژەوەندی دامەزراوەی خێرخوازیی ئیحسان تەرخان دەكرێت.

وابڕیارە ئاهەنگی پێشكەشكردنی ڕۆناڵدۆ لە یاریگای مرسول پارك لە كاتژمێر هەشتی ئەمشەودا سازبكرێت.

 

وەزارەتی كارەبای هەرێم هەلی كار ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزارەتی كارەبای هەرێم هەلی كار ڕادەگەیەنێت
بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕ و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
دواتر بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕ و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
ەیوەندیدار