بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕ و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە ١٣٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زۆر زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت و وەك هەوڵێكیشە بۆ دابەزاندنی نرخی دراوەكە لە بازاڕدا كە بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە بەرزبۆتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی ١٣٤ ملیۆن و ٥٣١ هەزار و ٨٢٨ دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە ٥٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە ٧٦ ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٨٣٨ دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا ٩ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و ١١ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و ٢٣٤ كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە ١٤٦٠ دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا.

سعودیە، نرخی بلیتی ئامادەبوون لە ئاهەنگی پێشكەشكردنی ڕۆناڵدۆ
پێشت سعودیە، نرخی بلیتی ئامادەبوون لە ئاهەنگی پێشكەشكردنی ڕۆناڵدۆ
سێ کەسی دیکە لە ڕووداوەکەی هوانە دەستگیرکران
دواتر سێ کەسی دیکە لە ڕووداوەکەی هوانە دەستگیرکران
ەیوەندیدار