سێ کەسی دیکە لە ڕووداوەکەی هوانە دەستگیرکران



پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند، سێ کەسی دیکە لەسەر دۆسیەکەی هوانە دەستگیرکراون، ئێستا ١٩ کەس بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دەستگیرکراون.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سێ کەسی دیکە بەهۆی دۆسیەی ئەو کچەی لە ناوچەی هوانە هێرشی کرایەسەر دەستگیرکران، ئەو شوێنەی کە پێشبڕکێکەی لە ناوچەی هوانە لێدەکرا قەدەغەکرا و ئێستا پۆلیسی لێیە، هێشتا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

هاوکات ئەو کچەش لە دادگا وتەی لێوەرگیراوە و نێردراوەتەوە بۆ لای باوکی.

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ناوچەی هوانە ژمارەیەک گەنج لە کاتی نمایشی ماتۆڕسواریدا هێرش دەکەنە سەر کچێک، پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بە پێی کۆتا زانیاریش تا ئێستا ١٩ کەس دەستگیرکراون.

بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕ و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
پێشت بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕ و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
نزیكەی 200 سەرباز و چەكداری توركیا لە عەفرین كوژراون
دواتر نزیكەی 200 سەرباز و چەكداری توركیا لە عەفرین كوژراون
ەیوەندیدار