دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی یەكەم وەزارەت ڕاگەیەنرا



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی 4ـی 2024ـی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە 9ـی ئایاری 2024، مووچەی مانگی 4ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا عێراق پارەی بۆ مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە و زیاتر لە 15 رۆژە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کردووە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی دابەشكردنی مووچە نادیارە.

 

وڵاتانی ناوچه‌كه‌؛ دوای ئه‌زمونی سه‌دان ساڵ، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی؛ كوردیان به‌چه‌ك پێله‌ناونابرێت
پێشت وڵاتانی ناوچه‌كه‌؛ دوای ئه‌زمونی سه‌دان ساڵ، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی؛ كوردیان به‌چه‌ك پێله‌ناونابرێت
لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا 12 كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا 12 كەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار