سکوید گەیم گەرایەوە



نیتفلێکس بە بڵاوکردنەوەی ترایلەری سکوید گەیم بەشی دووەم هەواداران لە بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە ئاگادار دەکاتەوە.

تۆڕی نێتفلیكس بە فەرمی پرۆمۆی وەرزی دوەمی زنجیرەی كۆری، سكوید گەیمی بڵاوكردەوە ئەمەش دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی ئەو زنجیرەیە لە جیهاندا بینەرێکی زۆری هەبوو، و هاوکات بووە جێی بایەخی یارییە ئەلکترۆنییەکانیش.
تۆڕی نێتفلیكس لە كەناڵی یوتویبی خۆیان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پرۆمۆی زنجیرەكە نووسیویەتی” یارییە ڕاستەقینەکە لە وەرزی دووەمەوە دەست پێدەکات لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤”.

بەپێی ئەو نامەیەی دەرهێنەری زنجیرەکە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاویکردۆتەوە، پێدەچێت دوای وەرزی دووم وەرزی سێهەمیش بەرهەمبهێنرێت و کۆتا وەرزی ئەو زنجیرەیەبێت.

هوانگ دۆنگ-هیوک (دەرهێنەر، نووسەر، و بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری فیلمی ‘Squid Game’)، نووسیویەتی،

نزیکەی سێ ساڵە وەرزی یەکەم لە سەرانسەری جیهاندا بینەرێکی باوەڕپێنەکراوی هەبووە و من لەوە زیاتر دڵخۆشم کە ئەم نامەیە دەنووسم بۆ ڕاگەیاندنی وادەی وەرزی دووەم و بڵاوکردنەوەی هەواڵی وەرزی سێیەم کە وەرزی کۆتاییە.

لە یەکەم ڕۆژدا کە دەستمان بە وێنەگرتنی وەرزی دووەم کرد، بیرمە بیرم لەوە دەکردەوە، “واو، باوەڕ ناکەم بگەڕێمەوە بۆ جیهانی یارییەکانی سکوید.” خەریک بوو هەست بە نائومێدی بکەم.

سیۆنگ گی هون کە لە کۆتایی وەرزی یەکەمدا سوێندی تۆڵەسەندنەوەی خواردبوو دەگەڕێتەوە و جارێکی دیکە پەیوەندی بە یارییەکەوە دەکاتەوە. ئایا سەرکەوتوو دەبێت لە تۆڵەسەندنەوەکەی؟ پێناچێت ئەمجارەیان فرۆنت مان ڕکابەرێکی ئاسان بێت. پێکدادانی توندی نێوان هەردوو جیهانەکەیان بەردەوام دەبێت تا کۆتایی زنجیرەکە لەگەڵ وەرزی سێیەم کە ساڵی داهاتوو نیشان دەدرێت.

نیویۆرک تایمز:هەنییە بە مووشەک نەکوژراوە
پێشت نیویۆرک تایمز:هەنییە بە مووشەک نەکوژراوە
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرا
دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرا
پەیوەندیدار