دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرا



دەستەی خانەنشینی عێراقی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت-ی ڕاگەیاند  و بانکی ڕافیدەینیش دەڵێت” دەستمان بە دابەشکردنی مووچە کرد”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە، بانکەکان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بکەن، و لە ڕێگەی کورتەنامەوە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کراوە، و تائێستا بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.

سکوید گەیم گەرایەوە
پێشت سکوید گەیم گەرایەوە
“لیستی مووچە وردبینی ناوێت”
دواتر “لیستی مووچە وردبینی ناوێت”
پەیوەندیدار