دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگیرا



دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگیرا، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان شکستی هێناوە.

تا ئێستا ٤٨ ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشكراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (خەڵك) کەوتووە لە ئێستادا دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان ڕاگیراوە.

بۆ ئەوەی هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی سپی وەربگرێت، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێوستی ٢٥٨ ملیۆن لیتر نەوتە، بەڵام تا ئێستا تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەوت دابەشکراوە.

کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان شکستی هێناوە.

 

چی دەربارەی مێشوولەی تسی تسی، دەزانیت؟
پێشت چی دەربارەی مێشوولەی تسی تسی، دەزانیت؟
لە هەنگاریا پلەكانی گەرما نائاسایی بەرزبوونەوە
دواتر لە هەنگاریا پلەكانی گەرما نائاسایی بەرزبوونەوە
ەیوەندیدار