لە هەنگاریا پلەكانی گەرما نائاسایی بەرزبوونەوە



 

پلەكانی گەرما لە هەنگاریا گەیشتە سەرووی پلەی گەرمی ئاسایی وەرز و لە دووی كانوونی یەكەمدا ١٨،٢ پلە تۆمار كرا.

فەرمانگەی گشتیی كەشناسیی هەنگاریا لە راگەیەندراوێكدا، تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە پلەكانی گەرما لە دووی كانوونی یەكەمدا، بە رادەیەك بەرز بوونەتەوە كە تا ئێستا هاوشێوەی نەبیندراوە لە كاتێكدا لە ساڵی ١٩٩٢یش پلەكانی گەرما لە شاری سەنگاتەر، بە ١٦،٤ پلە تۆمار كرابوو.

لە راگەیەندراوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی كە پلەكانی گەرما لە شاری فولوپازا گەیشتووەتە ١٨،٢ پلە.

جەختیش كراوەتەوە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا، پلەكانی گەرما دادەبەزن و وەك پلەی گەرمی ئاسایی وەرزیان لێ دێتەوە.

دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگیرا
پێشت دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگیرا
کۆلارە… ئەو باڵندەیەی ساڵێک داڵەو ساڵیک خۆیەتی 
دواتر کۆلارە… ئەو باڵندەیەی ساڵێک داڵەو ساڵیک خۆیەتی 
ەیوەندیدار