ئاسایش ڕێگایەکی دزیکردن لە هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات



دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران، ئاسایشی هەولێر ڕێگایەکی فێڵکردن بۆ دزیکردن لە هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە لەسەر چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە چەند شوێنکی ناو شاری هەولێر، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەین کە یەکێکیان ئافرەت بوو بە ناوەکانی (ب، ز، ت) و (م، ن،ح).

ئاماژەی بەوەکرد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران، تۆمەتبارە ئافرەتەکە منداڵەکانی کە تەمەنیان لە نێوان (٧بۆ١٠) ساڵ دەبیت بەکارهێناوە بۆ سەرقاڵکردنی هاووڵاتییان و لە چەند شوێنێکی گشتی ئامێری مۆبایل و جانتای پارەیان دزیوە، هەروەها تۆمەتبارە پیاوەکە جامی چەند ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییانی شکاندووە، هەڵساوە بە دزینی کەلوپەل و پارەی ناو ئۆتۆمبێلەکان.

کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەک دەگۆڕێت
پێشت کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەک دەگۆڕێت
فرۆشتنی جۆرێکی سەوزە لە بازاڕەکاندا قەدەغەکرا
دواتر فرۆشتنی جۆرێکی سەوزە لە بازاڕەکاندا قەدەغەکرا
پەیوەندیدار