كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، ئەم مانگە زووتر لیستی مووچە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە و لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لیستەکان وردبینیان بۆ بکراوە و هیچ کێشەیەکیان نەبووە.

وتیشی، “هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و پێشمەرگە و خانەنشینان تەمویل دەکرێت و ئەگەری هەیە تەمویل کردنی مووچە بە چەند قۆناغێکی خێرا و یەک لەدوای یەک بێت”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە 30ی تەمموز، عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی ئەرکی وردبینی کردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستانی تەواوکرد و ڕاپۆرتێکی تایبەتیان لەوبارەیەوە ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، دیوانی چاودێریی دارایی تەواوی ئەو بەربەستانەی تێپەڕاندووە، کە لەبەردەمیدا بوون، لە وردبینی کردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاش وردبینی کردنی یەک بە یەکی ناوەکان.

 

خانووە زیادەڕۆكانی 7 گوندی دیكەی دەورووبەری سلێمانی تاپۆ دەكرێن
پێشت خانووە زیادەڕۆكانی 7 گوندی دیكەی دەورووبەری سلێمانی تاپۆ دەكرێن
هۆکارەکانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە کاتی كارپێكردنیدا
دواتر هۆکارەکانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە کاتی كارپێكردنیدا
پەیوەندیدار