عێراق ڕێکاری یاسایی لە دژی هاوپەیمانان دەگرێتەبەر



وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیزەکانی هاوپەیمانان بە بۆردومانێکی بێ پاساو، تاوانێکی قیزەونی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام داوە و ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەری.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 22:45 خولەکی دوێنێ شەو، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە ڕێی فڕۆکەیەکی جەنگییەوە دەستدرێژییەکی ڕوونی کردە سەر پێگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە باکووری پارێزگەی بابل.

ڕوونیشیکردەوە، فڕۆکەکە لە دەرەوەی سنووری عێراق هاتووە و پێگەیەکی سەر بە حەشدی شەعبی بۆردومان کردووە و بە هۆیەوە ژمارەیەکیان کوژران و برینداربوون.

یەحیا ڕەسوڵ ڕاشیگەیاند، هێرشەکە دەستدرێژییەکی مەترسیدار و بێ پاساو بووە و عێراقیش دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی عێراق و ناوچەکە رابکێشێتە ناو ململانێ و جەنگەوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە عێراق ڕێکاری یاسایی و دیپلۆماسی گونجاو بۆ پاراستنی مافەکانی و بەهێزکردنی سەروەری وڵاتەکەی دەگرێتەبەر.

ئەمڕۆ میلیشیای حزبوڵای عێراقی ڕایگەیاند، دوێنی شەو پێگەیەکیان لە باکووری بابل بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە چوار شەکداریان کە شارەزای درۆن بوون، کوژراون.

تەرمی “هەنییە” دەبرێتە دەوحە و تارانیش هەڕەشە دەکات
پێشت تەرمی “هەنییە” دەبرێتە دەوحە و تارانیش هەڕەشە دەکات
دوو تۆمەتبار بە 60 مسقاڵ زێڕ و هەزاران دۆلارەوە دەستگیرکران
دواتر دوو تۆمەتبار بە 60 مسقاڵ زێڕ و هەزاران دۆلارەوە دەستگیرکران
پەیوەندیدار