“مووشەکەکە ڕاستەوخۆ لە لەشی هەنییەی داوە”



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوا لە وەزیرەکانی دەکات لێدوان لەسەر ڕووداوی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە نەدەن و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی حەماس کراوە، ڕاستەوخۆ لە لەشی داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بزووتنەوەی حەماس، هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە تاران راگەیاند.

هەنییە کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی نوێی ئێران لە تاران بوو، دوای کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمەکان گەڕایەوە بۆ شوێنی حەوانەوەی خۆی کە لە باکووری تاران بۆی تەرخانکرابوو.

کاتژمێر 2:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی بۆردومانکردن شوێنەکە و کوژرانی هەنییە و پاسەوانە تایبەتەکەی ڕاگەیەندرا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە میدیای فەڵەستینی بڵاویکردووەتەوە، ئەو مووشەکەی ئاڕاستە شوێنەکە کراوە، ڕاستەوخۆ لە لەشی هەنییەی داوە.

هەرچەندە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجامدابێت، بەڵام تەلئەبیب لە هەموو شوێنێک بێدەنگترە و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانیش وەزیرەکانی ڕاسپاردووە، هیچ لێدوانێک لەبارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییەوە نەدەن.

پێشتریش سێ کوڕی ئیسماعیل هەنییە، بە ناوەکانی حازم، ئەمیر و محەمەد لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسیرائیل بۆ سەر غەززە کوژرابوون.

ئیسماعیل ھەنییە ساڵی سیاسەتمەدارێکی فەڵەستینی و سەرکردەی سیاسیی حەماس بوو کە ساڵی 1962 لەدایکبووە و لە 29ی ئازاری  2006 تاوەکو 14ی حوزەیرانی 2007 سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی فەڵەستین بوو.

ڕۆژی 6ی ئایاری 2107 لە شوێنی خالید مەشعەل بوو بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و ئەمڕۆش لە تاران کوژرا.

 

ئیسماعیل هەنییە کێ بوو؟
پێشت ئیسماعیل هەنییە کێ بوو؟
گروپێکی میلیشیاکانی عێراق لە کاتی مەشقکردنیان لەسەر درۆن، بە درۆن بۆردومان کران
دواتر گروپێکی میلیشیاکانی عێراق لە کاتی مەشقکردنیان لەسەر درۆن، بە درۆن بۆردومان کران
پەیوەندیدار