نموونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدان پەسەند کران



بڕیارە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش نموونەی سەرەتایی کاغەزی دەنگدانی پەسەند کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لەمیانی تیروپشکدا، ژمارەی لیست و قەوارە سەربەخۆکان بخرێنە سەر کاغەزەکە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن نموونە سەرەتاییەکانی پێنج کاغەزی دەنگدانیی پەسەند کردووە، چوار لەوانە تایبەتن بە چوار پارێزگاکەی ھەرێم و یەکێکی دیکەش تایبەتە بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، کاغەزەکان بەردەستن و لەکاتی تیروپشکدا، ژمارەی ھاوپەیمانی، لیست و بەربژێرە سەربەخۆکان دەخرێتە سەر کاغەزەکە”.

جومانە غەلای ئاشکراشی کرد کە لە کۆتایی مانگی ئابدا، پڕۆسەی تیروپشکەکە بەڕێوەدەچێت و بەمەش ڕێکارەکانی کاغەزی دەنگدان کۆتاییان پێ دێت و ئامادە دەبن.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ھەرێم دوو ملیۆن و ٨٨٨ ھەزار و ١٦٢ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، هەروەها ھەزار و ١٩٨ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانیی دەکەن، هاوکات هەزار و ٤٢٧ بنکە و حەفت هەزار و ٤٧ وێستگەی دەنگدان ئامادەکراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ١٣٩ قەوارە و بەربژێر بەشداری لە پڕۆسەکەدا دەکەن کە لە نێویاندا ٣٩ بەربژێری پێکھاتەکان ھەن.

کۆمسیۆن سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک دوورخستەوە
پێشت کۆمسیۆن سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک دوورخستەوە
لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمووز دیاریکرا
دواتر لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمووز دیاریکرا
پەیوەندیدار