ڕێگای سەرەكی دوو هاوینەهەواری هەرێم دادەخرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هێڵکاریکردنی ڕێگاکە، سبەی ڕێگای هەوینەهەوارەكانی گەلی عەلی بەگ- بێخاڵ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە راگەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لەوەی سبەی سێ شەممە، ڕێگای گەلی عەلی بەگ- بێخاڵ لە بازگەی بێخاڵ تا هاوینەهەواری بێخاڵ دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بە هۆكاری هێڵكاریكردنی ڕێگاكە لەلایەن بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕێگاکە دادەخرێت و سبەی ئێوارەکەی ڕێگاکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەكات، “پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و بە هۆشیارییەوە شۆفێری بکەن”.

ئەمریكا زەنگی جەنگێكی دیكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدا
پێشت ئەمریكا زەنگی جەنگێكی دیكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدا
ئەو کچەی لە چاکسازی هەڵهات دەستگیر کرایەوە
دواتر ئەو کچەی لە چاکسازی هەڵهات دەستگیر کرایەوە
پەیوەندیدار