شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرا کرا



کۆمسیۆن دەستیکردووە بە وردبینیکردن لە ناوی ئەو کەسانەی فۆڕمیان وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پێشکەش کردووە و شایستەی دارایی ئەوانەش کە فەرمانبەر نین 250 هەزار دینار دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 23ی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژ بووە بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمی دامەزراندن، 32 هەزار کەس فۆڕمیان پێشکەش کردووە و وردبینی لە ناوەکانیان دەستیپێکردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە 14 هەزار و 600 کارمەندیان بۆ سەر سندوقی دەنگدان پێویستە و 50٪ش وەک یەدەگ وەردەگرن.

مەڕوان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو کە هەر کارمەندێک کە فەرمانبەر نەبێت 250 هەزار دینار وەردەگرێت و ئەوانەش کە فەرمانبەرن 150 هەزار دینار و سوپاس و پێزانییان پێشکەش دەکرێت.

بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

ناوی کاندیدەکەی سودانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا دەکرێت
پێشت ناوی کاندیدەکەی سودانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا دەکرێت
بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی نەینەوا دووپات کردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی نەینەوا دووپات کردەوە
پەیوەندیدار