نرخی دۆلار لە 145 هەزار دینار جێگیر دەكرێت



راوێژکاری بانکە تایبەتەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاکسازییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق یارمەتیدەر دەبن بۆ سەقامگیریی دارایی و نەختینەیی و دەشڵێت: لە ماوەیەکی زۆر کورتدا یەک دۆلار بە 1440 بۆ1460 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لای خۆشیەوە، سەمیر نوسەیری، ڕاوێژکاری بانکە تایبەتەکانی عێراق سەبارەت بە ناسەقامگیری بەهای دۆلار لە بازاڕدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق کۆمەڵێک چاکسازی دەستپێکردووە: “هاووڵاتییان دڵنیا دەکەمەوە، کە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لەنێوان 1440-1460 دینار بۆ هەر دۆلارێک دەبێت، ئەوەش بەهۆی چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانەوە”.

نوسەیری پێیوایە، “ناسەقامگیریی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری دارایی؛ لە 19-12-2020 بڕیاردرا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بگۆڕدرێت و لەو کاتەوە ناسەقامگیری باڵی بەسەر بازاڕدا کێشاوە”.

راوێژکاری بانکە تایبەتەکانی عێراق وتیشی: “پێم وایە ئەم ناسەقامگیرییە تاوەکو تەواوکردنی سیاسەتی دارایی حکومەت و سیاسەتی بانکی ناوەندی لە بابەتی نەختینە و سیستمی بانکیدا بەردەوام دەبێت. حکومەت هەوڵ دەدات چاکسازی لە بواری داراییدا بکات و بۆ ئەوەش کارنامەکەی ئامادە کردووە، کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری ئابوورییە. ئەگەر ئەو چاکسازییانە بکرێن، ناسەقامگیرییەکە کۆتایی دێت”.

سەمیر نوسەیری ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2023دا حکومەت و بانکی ناوەندی دەستیان بە چاکسازی کرد و ئەوانیش بە دوو ئاراستە بوون و دەشڵێت: “بانکی ناوەندی دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکە نێودەوڵەتییەکان لە چین، ئیمارات، تورکیا و هیندستان کرد بۆ ئەوەی میکانیزمێکی نوێ بۆ بازرگانی دەرەکی بدۆزرێتەوە.”

 

برایەکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد
پێشت برایەکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد
كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندنی بە شێوەی ئۆنلاین ڕاگەیاند
دواتر كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندنی بە شێوەی ئۆنلاین ڕاگەیاند
پەیوەندیدار