دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سكاڵا لەسەر هەرێم كۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، سبەینێ‌ یەك شەممە لەسەر چوار سکاڵا کۆدەبێتەوە، كە دوو سكاڵایان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و لەلایەن پەرەلەمانتارێكی یەكێتی و نەوەی نوێوە تۆماركراون.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، سبەینێ‌ یەک شەممە 28ـی تەمموزی 2024، دادگاکە كۆدەبێتەوە لەسەر ئەو سكاڵایانەی تۆماركراون و دوو لەو سكاڵایانە لەلایەن دوو پەرلەمانتاری كوردەوە لەسەر سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆماركراون.

سکاڵایەکیان لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ تۆماركراوە لەدژی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و تیایدا داوادەکات، “بڕیار بدرێت بە ناڕاستبوونی ئەو بڕیارانەی لەلایەن مەسرور بارزانییەوە دراون و بڕیاربدرێت بەهەڵوەشاندنەوەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، ئەگەر لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردن ئەنجامنەدرێت”.

سکاڵای دووەم لەلایەن بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراقەوە لە فراكسیۆنی یەكێتی لەدژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و تیایدا داوادەکات “بڕیار بدرێت بەنادەستوریبوونی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان و کارکردن بەو یاسایە ڕابگیرێت”.

له‌ هه‌ولێر كاری ڕووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت‌
پێشت له‌ هه‌ولێر كاری ڕووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت‌
نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین كردەوە
دواتر نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین كردەوە
پەیوەندیدار