هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەوامی فەرمانبەران لە سلێمانی لە هیچ بارودۆخێكدا نەوەستاوە



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەوامی فەرمانبەران لە سلێمانی لە هیچ بارودۆخێكدا نەوەستاوە و دەشڵێت: بە ئاسایی بوونەوەی دابەشكردنی مووچەش هەموو شتێك ئاسایی دەبێتەوە و فەرمانبەران هەموو توانای خۆیان بە خزمەتكردنی خەڵك دەبەخشن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسیچكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە سلێمانی لە هیچ بارودۆخێكدا نەوەستاوە و مامەڵەی هاووڵاتی لەسەر دەوامی فەرمانبەران نەوەستاوە.

ڕاشیگەیاند، تەنانەت لەو كاتانەشی بایكۆت هەبووە، بایی ئەوەندە سەرمایەی مرۆیی لە دامودەزگاكاندا بوون، كە ئەركی ڕۆژانەی خۆیان و داواكاری هاووڵاتیان وەڵام بدەنەوە.

وتیشی، “بە ئاسایی بوونەوەی ڕۆژمێری 30 ڕۆژەی مووچە، هەموو شتێك ئاسایی دەبێتەوە و دڵنیاشم فەرمانبەران، كە پشتیوانی هەنگاوی لەوجۆرەن، كە مووچە لەكاتی خۆیدا وەربگرن وەكو ڕابردوو هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بە خزمەتكردنی خەڵك دەبەخشن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هێشتا دابەشكردنی مووچە نەگەڕاوەتەوە بۆ كۆتایی مانگ و چەند مانگێكە لە نزیكەی 10ی مانگی داهاتوودا دابەش دەكرێت و ئەمڕۆش، كە 27ی تەمموزە هێشتا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 7 لە بەغداوە نەدراوە ئەمە جگە لە ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە نزیك دەبێتەوە لە 10 ساڵ هێشتا ئەو مافە یاساییە بۆ فەرمانبەران نەگەڕێنراوەتەوە.

پێشتر فەرمانبەران و مامۆستایان و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی یەكێتی مامۆستایان-یش ڕایانگەیاند، “بە پێنەدانی پلەبەرزكردنەوە، هێشتا بڕێك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت” و ئەوەش وەك ئەوەیە هێشتا بە لێبڕینەوە مووچە بە فەرمانبەران و مامۆستایان بدرێت.

لە هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر 100 سەر ئاژەڵدا
پێشت لە هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر 100 سەر ئاژەڵدا
مانگی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەی میترۆی بەغدا دەستپێدەکات
دواتر مانگی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەی میترۆی بەغدا دەستپێدەکات
پەیوەندیدار