تەیف سامی: چاکسازی لە بانکی رەشید و رافیدەین دەکەین



دەکەنوەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی پەرەپێدانی کەرتی بانکی و باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بانکەکان پێشکەش بە هاوڵاتیانی دەکەن، چاکسازی لە دامەزراوە داراییەکانی وەزارەتەکە دەکەن بەتایبەت بانکەکانی رەشید و رافیدەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتیی ئێرنست ئەند یۆنگ ئەنجام دا و گفتوگۆ لەبارەی پلان و هەنگاوە پێویستەکان بۆ یەکخستنەوە و رێکخستنی دامەزراوە داراییەکانی وەزارەتەکە کرا.

وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسیلەوەکردووە کە بۆ چاکسازیکردن و داڕشتنەوەی سیستمی بانکەکان سوود لە شارەزایی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان وەردەگرن، ئەوەش وا دەکات بانکەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زیاتر قبوڵکراو و باوەڕپێکراو بن.

راشیگەیاند، ئەم هەنگاوە رۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە پەرەپێدانی کوالێتی خزمەتگوزارییە بانکییەکان بەتایبەت بۆ هاووڵاتییان، جگە لەوەش متمانەی وەبەرهێنەران بە ئابووریی عێراق بەرزتر دەکاتەوە.

دارایی بۆ مووچەی خانەنشینی بڕیاریدا
پێشت دارایی بۆ مووچەی خانەنشینی بڕیاریدا
شوێنی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ خانەنشینان دیاریکرا
دواتر شوێنی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ خانەنشینان دیاریکرا
پەیوەندیدار