سەدان دەرچوو و خاوەن بروانامە دادەمەزرێن



ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی دەرگای دامەزراندنی بەڕووی سەدان هەڵگری بڕونامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان لە وەزارەتەکان و دەستە و پارێزگاکان کردەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری گشتی بڕیاریدا بە دامەزراندنی  560 هەڵگری بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان بۆ کارمەندانی وەزارەتە جیاوازەکان ڕاگەیاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی دانیشتنی بەپەلەی ژمارە (١٩)ی خۆی لە 25/7/٢٠٢٤ ئەنجامدا بۆ ئەوەی تاوتوێی دەرکردنی بڕیاری دامەزراندن بۆ ژمارەیەک لە داواکاران بکاتەوە کە یاسای ژمارە (١٩) دەیانگرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەروو، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و یەکەمەکان بەپێی میکانیزمی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ ستافی وەزارەت و دەزگا و قایمقامیەتییە جیاوازەکان دیاریدەکرێن.

ئەنجومەن داوای لەو کەسانە کرد کە مەرجەکانیان تێدایە دوای کاتژمێر شەشی ئێوارە سەردانی لینکی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ ئەوەی فۆڕمەکە ببینن و زانیاری زیاتریان هەبێت.

ڕونیشکراوەتەوە، لەدوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا لیستی ناوەکان دەنێردرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئەنجومەن جەختی لەسەر بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردن و دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامەکان کردەوە.

لێرەوە زانیاری و لینکەکە ببینە

لەسەر ئۆڵۆمپیادی پاریس چەند زانیارییەک بزانە
پێشت لەسەر ئۆڵۆمپیادی پاریس چەند زانیارییەک بزانە
لینکی تۆمارکردنی ناوی حاجییان کارا کرا
دواتر لینکی تۆمارکردنی ناوی حاجییان کارا کرا
پەیوەندیدار