گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نەینەوا دۆزرایەوە



ھێزە ئەمنییەکانی عێراق گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە قەزای تەلەعفەر ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دۆزیوەتەوە، کە ڕووفاتی ١٤ کەسی لەخۆگرتووە و سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە دوای ئەوەی لە ڕێگای ھاوکاری ھاووڵاتییانەوە، زانیاریی لەبارەی بوونی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی سەعد لە قەزای تەلەعفەر بە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتبوو، ھێزێکی ھاوبەش لە فەوجی دوو سەربە لیوای ٧٣ی پیادە و فیرقەی ١٥ و ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە ھەڵمەتێکی گەڕان کرد لە شوێنەکەدا و گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە پێشتر لەکاتی دروستکردنی بناغەی قوتابخانەیەک دەستنیشان کرابوو.

ڕاشیگەیاندووە، گۆڕە بەکۆمەڵەکە، ڕووفاتی ١٤ کەسی لەخۆگرتووە و پێشتر سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە ،کە ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر و ڕووفاتەکان بە مەبەستی ناسینەوەیان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

هۆکارەکانی زیادبوونی شێرپەنجە لە نێو گەنجان چین؟
پێشت هۆکارەکانی زیادبوونی شێرپەنجە لە نێو گەنجان چین؟
تۆمەتبارێکی تەقەکردن دەستگیرکرا
دواتر تۆمەتبارێکی تەقەکردن دەستگیرکرا
پەیوەندیدار