بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن قەدەغەکرا



بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە بەشێک لە فرۆشگاکان قەدەغە کرا و جێگرەوەکەی دیاریکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دکتۆر سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغەکرا.

ئاماژەی بەوەشدا،  بڕیارەکە بەو جۆرەیە لەمەودوا لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێت ، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە رووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە .

جێی ئاماژەیە لە ساڵانی ڕابردوودا قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری لەسەر قەدەغەی بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە بەشێکی زۆری فرۆشگاکانی سلێمانی دابوو، بەڵام تەنها لە سلێمانی کاری لەسەر کراو بە فەرمی لەلایەن حکومەتەوە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدرابوو،  لەبەر زۆری زیانی کیسەی نایلۆن لە ئێستادا لە جیهان کیسەی کاغەز وەک و جێگرەوەیەک لە جیاتی کیسەی نایلۆن بەکاردەهێنرێت .

پەرلەمان بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران یاسای ڕاژەی هەمواركردەوە
پێشت پەرلەمان بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران یاسای ڕاژەی هەمواركردەوە
لەپۆلی ١٢ دەرنەچوو و خۆی خنکاند
دواتر لەپۆلی ١٢ دەرنەچوو و خۆی خنکاند
پەیوەندیدار