تۆمەتبارێک کە ژنانی هەڵخەڵەتاندووە، دەستگیر کرا



تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو و ڕووتی لە دوو ژن کردووە، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە لایەن ئافرەتێکەوە ئاگادار کرایەوە کە کەسێک بەناوی (لوقمان مەولان ئیسماعیل) هەڕەشەی لێكردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لەگەڵ ڕەوانەکردنی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (2)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، لە ڕێکەوتی (١٤-١-٢٠٢٤) تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار (لوقمان) هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەکی دادخواز بە ناوی ( ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بەهۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی ڕووتی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوی دەكاتەوە، پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر لەم بابەتە، بۆمان دەرکەوت لە ناو مۆبایلەکەی چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك (سیحر، جادوو، وێنەی ماددەی هۆشبەر، تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن دژی ئافرەتان)ی تێدایە، وە تۆمەتبار چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی بەدڕەوشتی، وە بەکارهێنانی ناوی ئەم گروپە وەك هەڕەشەكردنێك بووە لەسەر ئافرەتان و بە تایبەتی كچان، بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر بەرامبەر بەوەی كە وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاو نەكرێتەوە .

پۆلیسی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەكات، لە كاتی ڕووبەڕوبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك لەگەڵ كەسانی هاوشێوە، بە زووترین كات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەوە بكەن بۆ ئەوەی تیمەكان رێکاری یاسایی وەرگرن.

سوودمەندبوونی 200 هەزار خێزان لە بیمەی تەندروستی ڕادەگەیەنرێت
پێشت سوودمەندبوونی 200 هەزار خێزان لە بیمەی تەندروستی ڕادەگەیەنرێت
مەترسی ماددە قڕکەرەکان ناوچەی بازیانی تەنیوە
دواتر مەترسی ماددە قڕکەرەکان ناوچەی بازیانی تەنیوە
پەیوەندیدار