پۆلیسی هەولێر: دوو کەسمان بۆ تۆمەتی دزی و سەرانەوەرگرتن لە خەڵک دەستگیرکرد



پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ٲ. ب. ٲ) و (ن. ق. م) بە تۆمەتی ڕێگریکردن و دزینی ماتۆڕسکیل وەرگرتنی سەرانەلە خەلک ، دەستگیر کرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە پێشینەی تاوانیان هەیە، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (442) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون”

“بەهۆی خنکانی چەند هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان چەند جارێک دابەشکردنی ئاو راگیراوە”
پێشت “بەهۆی خنکانی چەند هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان چەند جارێک دابەشکردنی ئاو راگیراوە”
پێشنیارێك بۆ هەزران كردنی نرخی بەنزین دەكرێت
دواتر پێشنیارێك بۆ هەزران كردنی نرخی بەنزین دەكرێت
پەیوەندیدار