خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتیی دەکرێت



ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی و پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینیی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات.

سبەینێ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات کە لە میانیدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی و پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینیی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کارنامەی دانيشتنەکەی سبەی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە.

بەپێی کارنامەکە لە میانی دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پڕۆژەیاسای ھەمواری ٢١ی ژمارە ٢٥ی یاسای موڵکەکان دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ھەر لە دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت لەنێویاندا پرۆژەیاسای ھەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی و یاسای خزمەت و خانەنشینیی دەستەی حەشدی شەعبی.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە دانیشتنەکەی سبەی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم لەبارەی پێشنیازە یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی دەکرێت

 

سۆران عومەر: هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و عێراقیش داوای پارەکەی دەکات
پێشت سۆران عومەر: هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و عێراقیش داوای پارەکەی دەکات
لە کەمپینێکدا ٨١ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە
دواتر لە کەمپینێکدا ٨١ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە
پەیوەندیدار