22  هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ڕاگەیەنرا



لە راگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی 22  هەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست ڕاگەیاند، کە بۆ هاووڵاتییانی ناوەندی قەزای دوکان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان 22 هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای دوکان بەپێی چەند مەرجێک کە لە فۆڕمەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەلی دامەزراندنە تەنها بۆ هاووڵاتییانی ناوەندی قەزای دوکان، هەردوو ناحیەی سورداش و خەلەکان و گوندنشینانی سنوورەکانیانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت و بەهیچ جۆرێک بە دەستی سیڤی وەرناگیرێت، دوا واده‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ (28/7/2024) ده‌بێت.

 

پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەبێت.

 

داوای پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکان لەگەڵ سووریا دەکرێت
پێشت داوای پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکان لەگەڵ سووریا دەکرێت
“پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای پێنجوێن نەگەیشتووەتە ٪٢”
دواتر “پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای پێنجوێن نەگەیشتووەتە ٪٢”
پەیوەندیدار