شاندێكی یەكێتی بۆ پرسی كەركوك لە بەغدایە



ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٤)، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت، جەخت لە پێویستی چارەسەرکردنی پرسی حکومەتە خۆجێیەکان و ڕەچاوکردنی هاوسەنگی نێوان پێکهاتەکان دەكاتەوە.

عەممار حەكیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆبووینەوە و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و پەیوەندیی نێوانمان لەگەڵ یەکێتی و ئەو وێستگانەمان تاوتوێ کردووە، کە ئێمەیان لەگەڵ ئەوان کۆکردۆتەوە لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا.

حەكیم جەختی لەسەر “گرنگی چارەسەرکردنی فایلی حکومەتە خۆجێیەکان و پێویستی هەماهەنگی پۆستەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەردەوامبوون لە هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە” كردۆتەوە.

داواشی کرد “حکومەتی خۆجێی بۆ پارێزگاری کەرکوک پێکبهێنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی پێکهاتەکانی، هەروەها پاڵپشتیکردنی ڕێبازی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی حکومەتی فیدڕاڵی”.

عەممار حەكیم وتویەتی، “پێویستە لەئاست ئەو متمانە جەماوەرییە بوەستین، كە بەدەستهاتووە بە پاڵپشتی حكومەت و هێزە سیاسییە پاڵپشتەكان و كرابكەن بۆ بەهێزکردن و بەردەوامبوونی”.

مامۆستایانی كەركوك داوای فۆڕمی پێدانی زەوی دەكەن
پێشت مامۆستایانی كەركوك داوای فۆڕمی پێدانی زەوی دەكەن
عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی 6ی ئامادەیی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە
دواتر عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی 6ی ئامادەیی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار