دامەزراندن بۆ سەدان دەرچووی تر کرایەوە



ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ 570 هەڵگری بڕوانامەی باڵا کردەوە.

ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی عێراق بڵاویکردەوە، بە بڕیارێک زیاتر لە 570 هەڵگری بڕوانامەی باڵا و یەکەمی زانکۆکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دادەمەزرێنن.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر شەش لەڕێگەی پرکردنەوەی فۆڕمێکی ئەلکترۆنییەوە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە دەست پێدەکات و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، پاشان لیستی ناوەکانیان بۆ وەزارەتی پەیوەندیدار دەنێردرێت بە مەبەستی دەستپێکردنی رێکارەکانی دامەزراندنیان.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە دامەزراندنی چوار هەزار کەسی خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

هاتووچۆ ئاگادارییەك بۆ پێدانی تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە
پێشت هاتووچۆ ئاگادارییەك بۆ پێدانی تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە
بڕی ئەو پارەیەی دەدرێت بە ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان ئاشكراكرا
دواتر بڕی ئەو پارەیەی دەدرێت بە ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان ئاشكراكرا
پەیوەندیدار