٧٠ خوێندکار بێ قوتابخانەن



دانیشتوانی گوندەکانی تاڵەجاڕ و کاولۆکان داوای دروستکردنی قوتابخانە بۆ گوندەکانیان دەکەن، نزیکەی ٧٠ خوێندکاریان هەیە.

گوندەکانی تاڵەجاڕ و کاولۆکان، دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی سیدەکان، سەرباری ئەوەی ناوچەیەکی کوێستانە و لە وەرز زستاندا بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت، بەڵام تا ئێستا لەو دوو گوندە قوتابخانە نییە.

ئەو دوو گوندە نزیکی ٧٠ خوێندکاریان لە قۆناغە جیاوازەکان هەیە، لە داواکارییەکەدا کە بۆ تۆڕی میدیای خەڵکیان ناردووە، باسی خراپی و مەترسییەکانی ڕێگای خوێندکارەکانیان دەکەن، کە بەشێک لە گەنجانی گوندەکانیان بەهۆی نەبوونی قوتابخانەوە وازیان لە خوێندن هێناوە.

“چەندان ساڵە بەدەست نەبونی قوتابخانە و دووری قوتابخانەکانی گوندەکانی دەوروبەرمان دەناڵێنین، قوتابیەکانمان لە سەرەتای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەهۆی ئەوەی دابەش بوونە بەسەر قوتابخانەی گوندەکانی ماوەرد ـــ نزاری بۆیە ڕووبەڕووی چەندان سەختی و دژواری دەبنەوە، وەکو دووری ڕێگا، سەرما و سۆڵە، مەترسی پەلاماردانی ئاژەڵ، نەبوونی ئۆتۆمبێڵی پێویست و گیرانی ڕێگاوبانەکان بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، بەڕاستی ئەمەش بوەتەمایەی نیگەرانی ئێمە و قوتابیەکانمان و چەندین جار مەترسی لەسەرژیانیان دروستبووە”.

بەپێی داواکارییەکەیان، چەندین جار بەڵێنی دروستکردنی قوتابخانەیان لەلایەن بەرپرسانەوە پێدراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، بۆیە داوادەکەن پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابخانەیەکیان بۆ دروستبکرێت.

 

 

21 تیرۆستی داواکراو دەستگیرکران
پێشت 21 تیرۆستی داواکراو دەستگیرکران
بەغدا كێشەی مووچەی هەرێمی چارەسەركرد
دواتر بەغدا كێشەی مووچەی هەرێمی چارەسەركرد
پەیوەندیدار