ئەردۆغان؛ هەناردەیان لە ٢٠٢٢ دا گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار



سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، لەسەردەمێكدا، كە جیهان بەوڵاتانی پێشكەوتوویشەوە بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت وڵاتەكەی لەچارەیەكی یەكەمی ٢٠٢٢دا، بەڕێژەی سەدا ٦،٢ گەشەی كردووە، دەشڵێت: ” هەناردەیان لە ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكدا لە شاری شیشلی، كە تیایدا ئامارەكانی بازرگانی دەرەكی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خرایەڕوو، وتارێكی پێشكەش كردووە و ڕایگەیاندووە، هەناردەیان لە ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و هیواشی خواستووە، كە ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو مرۆڤایەتی، كە ئەو ئامانجانەی لەخۆگرتووە، كە بە سەدەی دامەزراندنی كۆماری توركیا هێما كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا، بەڕێژەی سەدا ١١،٤ گەشەسەندنیان بە خۆوە بینی و گەیشتینە باشترین ئاستی ٥٠ ساڵی رابردوو، رێژەی گەشەی هەناردە بە تاقی تەنیا لەو بەروارەدا سەدا ٥،٣ بوو، هاوكات وێڕای كاریگەرییە نەرێنییەكانی جیهان، هەناردەكردنیان لە ٢٠٢٢ بە بەراورد بەساڵی پێشووتر، لەسەدا ١٢،٩زیادی كردووە و گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار”.

ئاشكراشیكردووە، كە ئامانجیان ئەوەیە توركیا بگەیەنینە ریزی ١٠ وڵاتی یەكەمی هەناردەكار لەسەر ئاستی جیهان، كە كاتێك ٢٠ ساڵ لەمەوبەر هاتینە سەر دەسەڵات، بەهای هەناردەكردنی وڵاتەكەی ٣٦ ملیار دۆلار بوو، ئێستا بەتەواوی حەوت هێندە زیادی كردووە.

باسی لەوەشكردووە، كە ژمارەی ئەو وڵات و ناوچانەی بە دراوی نیشتمانیی توركیا شتومەكیان بۆ هەناردە دەكەن، گەیشتووەتە ١٩٧ وڵات و ناوچە، بۆیە هەموویان بەیەكەوە ئابووری هەناردەكردنێكی مەزن بەدەست هێناوە، كە گەیشتووەتە ٣٥٠ ملیار دۆلار.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری
پێشت راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری
دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك دەستپێدەكات
ەیوەندیدار